سەرۆكی پەرلەمانی كودرستان بە توندی دەنگۆی رێگری لێكردنی بۆ بەشداریی لە دیداری مێری رەتدەكاتەوە و دەڵێت هەر ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنێک هەواڵی هەڵبەستراو لەم بارەیەوە بڵاو بکاتەوە، رێوشوێنی یاسایی دەگرینە بەر.
سکرتێری ڕۆژنامەوانی ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "بەداخەوە لە هەندێ ماڵپەڕ و پێگەی سۆشیاڵ میدیا هەندێ هەواڵی هەڵبەستراو بڵاو کراوەتەوە لەسەر ئەوەی گوایە ڕێگری لە بەرێز سەرۆکی پەرلەمان کرابێت بچێتە هۆتێلی ڕۆتانا بۆ بەشداری لە پانێلی دیداری مێری".
باس لەوەیش دەكات " رایدەگەیەنین کە ئەم بابەتە هەڵە تێگەیشتنێک بووە و هۆکارەکەی کارمەندانی کۆمپانیای سیکیوریتی بووە لەو شوێنە و هیچ پەیوەندیی بە پاسەوان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نییە".
لە كۆتایدا جەخت دەكاتەوە هەر ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنێک هەواڵی هەڵبەستراو لەم بارەیەوە بڵاو بکاتەوە، "رێوشوێنی یاسایی دەگرینە بەر".
