سەرۆک مەسعود بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی هاوژینەکەی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەڵاح بەدرەدین، سیاسەتوانی دیاری رۆژئاوای کوردستان کرد.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەی نووسیویەتی: "به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمان و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌م. له خودای گه‌وره داواكارم ئارامی و سه‌بوری به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز سه‌لاح به‌دره‌دین
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوژینی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمان و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌م.
له خودای گه‌وره داواكارم ئارامی و سه‌بوری به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
2ـی11ـی2019
