وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند كە لە رۆژی دووشەممەوە وڵاتەكەی دەست دەكات بە ناردنەوەی داعشەكان بۆ وڵاتەكانی خۆیان.
توركیا كە ژمارەیەك چەكردای داعشی لە رۆژئاوای كوردستان كەوتە دەست و هەروەها پێشتریش ژمارەیەك ئەندامی ئەو رێكخراوەی لە ئۆپەراسیۆنەكانیدا گرتبوو دەیاننێرێتەوە بۆ ئەو ولآتانەی لێوەی هاتوون.
ئەو هەواڵە ئەمڕۆ ئسماعیل سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند و ئاماژەی كرد كە داعشە گیراوەكان لە دوو شەممەوە دەست دەكەن بە ناردنەوەیان بۆ وڵاتەكانی خۆیان.
پێشتر ئەوروپا دژی ئەوە بووە داعشە گیراوەكان بنێردرێنەوە و چەند جارێك داوای كردووە لە عیراق و سوریا دادگایی بكرێن، بەڵام لەم بابەتەدا توركیا و ئەمریكا یەك هەڵوێستن جەخت لە ناردنەوەیان دەكەن بۆ وڵاتەكانیان.
إرسال تعليق