وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی خولی فڕۆكه‌وانی رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه له‌سه‌ر چۆنیەتی خوله‌كه‌دا هه‌یە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست سازان میدیا كه‌وتوه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندوه: له‌باره‌ی هه‌ندێك خاڵی په‌یوه‌ست به خوله‌كه، له‌لایه‌ن ئاره‌زومه‌ندان په‌یوه‌ندی و پرسیارێكی زۆرمان بۆ دێت، بۆیه به پێویستمان زانی ئه‌م زانیاریانه رابگه‌یه‌نین:
1- خوله‌كه خوێندنی كۆلیژی سه‌ربازیه و ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی (3) ساڵه.
2- پێداویستی و شوێنی مانه‌وه‌و مه‌سروفات له ماوه‌ی خوله‌كه، له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌بێت.
3- به‌شداربوو دوای ده‌رچوونی له تاقیكردنه‌وه، له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی خوله‌كه موچه‌ی بۆ دیاری ده‌كرێ و ماوه‌ی خوله‌كه‌شی به خزمه‌ت بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت.
3- به‌شداربوو، دوای ته‌واوكردنی ئه‌و (3) ساڵه‌ی خوێندن و مه‌شق، ده‌بێته ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانی (ملازمی دووه‌م) له هێزی ئاسمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.
4- شوێنی ناونوسین بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی سنووری پارێزگاكانی كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان/ سلێمانی - گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار – پشت هۆڵی ئۆسكار – باره‌گای بنكه‌ی تاكه‌كان و خۆبه‌خشانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
5- شوێنی ناونوسین بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی سنووری هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك / هه‌ولێر – سه‌ر رێگای گشتی هه‌ولێر- پیرمام (مه‌سیف) – له‌ناو كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی هه‌ولێر.
6- ماوه‌ی ناونوسین تا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووه، كه ده‌كاته رێكه‌وتی 14/11/2019.
7- سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكی خوله‌كه، (ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له كاته‌كه‌یدا نه‌كرێ)، ئه‌وا ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای مانگی 1ی ساڵی 2020.
