ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی رۆیته‌رز، دوێنی سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 13 خۆپیشانده‌ر به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق كوژراون.
ئاژانسه‌كه ده‌شڵێت، له 24 كاتژمێری رابردوودا هێزه ئه‌منیه‌كان لانیكه‌م 13 خۆپیشانده‌ریان كوشتوه و به‌راورد به هه‌فته‌كانی رابردوو چه‌كی كوشنده‌یان دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،ڕۆژی دووشه‌ممه له رۆژدا هه‌شت كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژراون، و پێنج كه‌سی تریش له شه‌و و به‌ره‌به‌یانی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا كوژراون.
