سانا: پێكادان لە نێوان هێزەكانی سوپای سوریا و توركیا دەستی پێكردووە

ئاژانسی سانای سەر بە حكومەتی سوریا ئاشكرایكرد كە لە ناوچەكانی سەری كانی پێكادان لە نێوان سوپای سوریا و سوپای توركیا دەستی پێكردووە.


ئەو سەرچاوە باسی لەوە كردووە پاش پێشڕەوییەكانی سوپای سوریا بەرەو ئەو ناوچانەی توركیا و چەكدارە لایەنگرەكانی لێیە پێكادان لە دەشتاییەكانی سەری كانی دەستی پێكردووە.


بە وتەی ئەو سەرچاوەیە سوپای سوریا توانیویەتی لە حەسەكەیش كۆنترۆڵی چوار گوندی نوێ بكات كە بریتین لە "ئوم حەرمەلە، بابولخەیر، ئوم عەشەبە، ئەسەدییە، بەو پێیە بوونی لەگەڵ سنوری توركیا بۆ سێ كیلۆ مەتر كەم كردۆتەوە.
أحدث أقدم