پەیامنێری فۆكس نیوز رایدەگەیەنێت ئەو هێزە تایبەتەی لە ئۆپەراسیۆنێكدا ئەبوبەكر بەغدادی ئەمیری رێكخراوی داعشیان كوشت، لە شاری هەولێرەوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە بەڕێكەوتون.
لەكاتی روماڵی روداوی كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی لەلایەن تەلەفزیۆنی فۆكس نیوزەوە، جێنیفەر گریفن نێردراوی كەناڵەكە لە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا (پنتاگۆن) لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە چۆنێتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە رایدەگەیەنێت: تیمێكی (50) بۆ (70) كەسی سەربە هێزی تایبەت بون لە بنكەیەكی سەربازی لە شاری هەولێرەوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە بەڕێكەوتون.
وتیشی: هەر لە ئۆپەراسیۆنەكە نزیكەی شەش هێلیكۆپتەر چونەتە نێو ئاسمانی سوریا و بەشدارییان کردووە.
