ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاری دا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دەرکرد و بڕیاریشیدا
پارێزگارەکان ده‌ستكراوه بن بۆ به‌ڕێوبردنی كاروبارەکانیان تا ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگاكان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هه‌ر به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، پارێزگاره‌كان كاری ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كانیش راده‌په‌ڕێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئیمتیاز و ده‌رماڵه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، گه‌وره به‌رپرسان، راوێژكاران، بریكاری وه‌زیره‌كان، به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان، ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و پارێزگاره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له راسپاردهیهكدا داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری عێراق له ماوه‌ی چوارمانگدا ڕاگەیاند.
