راگه‌یه‌ندراوێك له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی‌ كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت،
هەرێمی کوردستان وەك هاوبەشێكی سەرەکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژ داعش، بەردەوامە لە رووبەڕبوونەوەی هزری تووندڕەوی. لەم پێناوەشدا قوربانیەکی زۆری داوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم:

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەناوبردنی ئه‌بوبه‌كر بەغدادی، سەرکردەی رێكخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت بەڵام کۆتایی تیرۆر و توندڕه‌ویی نییە.

هەرێمی کوردستان وەك هاوبەشێكی سەرەکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژ داعش، بەردەوامە لە رووبەڕبوونەوەی هزری تووندڕەوی. لەم پێناوەشدا قوربانیەکی زۆری داوە و هەر لە سەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەکانیش ئەفسانەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تێکشکێنرا و ئەمەش بووە سەرەتای داڕمانی ئەم رێکخراوە تیرۆریستیە.

بێگومان لەناوبردنی ئەم گه‌وره‌ تیرۆریستە، کۆتایی تیرۆر و توندڕه‌وی نییە. بەڵکو دەبێت هۆكاره‌كانی سەرهەڵدانی بیری تووندڕەوی بنبڕ بکرێن و هەوڵی جددیش بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و لێکەوتەکانی تیرۆر و تووندڕەویی.

جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
27 تشرینی یەکەم 2019
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget