هاوڵاتیانی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شارەکەیان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و پشیوانی خۆیان بۆ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده راگه‌یاند و دا‌واشیان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی بپارێزرێن.
هاوڵاتییانی قامیشلۆ، له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌و شاره گردبوونه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی چڕ بكرێنەوه.
خۆپیشاندەران داوادەکەن ئەو شەڕەی لە سەرێکانی هەیە کە بوەتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان خێزان بوەستێنرێت و سەروماڵی هاوڵاتیان بپارێزرێت.
بەشێک لە خۆپیشاندەران دەڵێن "ئەمریکییەکان منداڵ و پیر و ژنیان بە پاراستنی پەترۆڵ گۆڕیوەتەوە و زۆر شەرمەزارییە بۆ ئەمریکا و وڵاتانی بەناو دیموکراسی".
إرسال تعليق