پنتاگۆن؛ ئەبوبەكر بەغدادی- مان كوشت

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بڵاویكردەوە، لە ئۆپراسیۆنێكی هێزەكانی ئەو وڵاتەدا،ئەبوبەكر بەغدادی، رێبەری رێكخراوی داعش كوژراوە.

بەرپرسێكی سەربازی ئەمریكا بە رۆژنامەی " نیوزویك"ی راگەیاندووە، رۆژی شەممە 26-10-2019 هێزەكانی ئەمریكا ئۆپراسیۆنێكیان لە شاری ئیدلب-ی سوریا ئەنجامداوەو لەئاكامدا بەغدادی و هەردوو ژنەكەی كوژراون.

بەووتەی ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریكا، ژنەكانی بەغدادی پشتێنەی بۆمبرێژكراویان بەستووەو لەكاتی هێرشەكەدا پیایاندا تەقیوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە كۆشكی سپی راگەیاندووە كە لە ئەنجامی بۆردومانی سەر ئیدلب لە باكووری سووریا پێدەچێت ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی داعش كوژرابێت.

 دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە تویتێکدا نوسیوویەتی:"شتێكی گەورە هەر ئێستا روویدا."
أحدث أقدم