هاوسه‌رۆکی لقی سیاسیی هێزی سووریای دیموکرات رایده‌گه‌یه‌نێت:'' ئه‌مریکا به‌ڵێنه‌کانی بۆ پاراستنی کورد نه‌برده سه‌ر و
ڕووسیاش ڕێگه‌ی دا که تورکیا ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی سووریا داگیر بکات''.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆکی لقی سیاسیی هێزی سووریای دیموکرات له‌باره‌ی دۆخی ئێستای باکووری سووریا پاش جێگیربوونی ئاگربه‌ست و ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان ڕووسیا و تورکیا له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان له‌و ناوچه‌یه ڕایگه‌یاند: ''وه‌ڵامێکی ڕوون و ئاشکرا له‌باره‌ی دۆخی باکووری سووریا له‌ئارادا نییه و هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کان به‌رده‌وامه و پابه‌ندی ئاگربه‌ستیش نییه''.
ناوبراو له‌باره‌ی دۆخی کورد و داواکاریی ئه‌وان به فۆرن پۆلسی وت: ''ئێمه هێشتاکه هێز و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه و ته‌ئکید له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زییه‌ت له سووریا ده‌که‌ینه‌وه''.
ئیلهام ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به به‌جێهێشتنی کورد له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه کرد و زیادی کرد: خراپترین هه‌نگاوی ئه‌مریکا ڕێگه‌دان به تورکیا بوو بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر کوردی سووریا.
ناوبراو له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا هه‌مبه‌ر دانوستانی کورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شق وتی: ''ئه‌مریکا به کورده‌کانی ڕاگه‌یاند که ئه‌گه‌ر هاوکاری له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بکه‌ن ئه‌وا ئێمه له سووریا ده‌کشێینه‌وه''.
ئیلهام ئه‌حمه‌د زیادیشی کرد: ''ئێمه نه متمانه‌مان به ئه‌مریکا هه‌یه و نه به ڕووسیا''.
ناوبراو ئاماژه‌ی به خواستی ئه‌مریکا کرد بۆ مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی له سووریا و جه‌ختی کرده‌وه: ''مه‌رجی ئێمه بۆ به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا به‌شداری کردنی ئێمه‌یه له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی مه‌سه‌له‌ی سووریا و به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا مه‌سه‌له‌که دژواتر ده‌کاته‌وه''.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی ده‌نگۆكان لكه باس له په‌یوه‌ندی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) ڕایگه‌یاند: ''کوردی سووریا په‌یوه‌ندییه‌کی ڕێکخراوه‌یی له‌گه‌ڵ په‌که‌که نییه به‌ڵام ئامانج له پێکهاتنی په‌که‌که به‌رگری‌کردنه له کورده‌کانی ناو تورکیا''.
