تەرمی بەغدادی خرایە دەریاوە


 فۆكس نیوزی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، تەرمی ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی کوژراوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، خراوەتە دەریاوە.

تۆڕی میدیایی (فۆكس نیوز)ی ئەمەریكی رایگەیاند" دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا لە گوندی (بریشا)ی پارێزگای ئیدلەب، ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی رێكخراوی داعش كوژرا، تەرمەكەی خراوەتە دەریاوە" بەبێ ئەوەی هیچ وردەكارییەكی دیكە لەوبارەیەوە بڵاوبكاتەوە.

رۆژی یەكشەممە 29-10-2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بە فەرمی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی راگەیاند و تەنها دوای چەند سەعاتێك لەو رووداوەش، هێزەكانی سوریای دیموكرات، كوژرانی یاریدەدەری یەكەمی بەغدادییان لە باكوری سوریا راگەیاند.

التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget