وێنە:كوردانی ئە‌رمینیا لەدژی لەشكركێشی سوپای توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان گردبوونەوە

كوردانی نیشتەجێی ئەرمینیا، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەدژی لەشكركێشی سوپای توركیاو میلیشیا چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، گردبوونەوە.

رۆژی 25ی ئەم مانگە، ژمارە‌یە‌كی زۆر لە‌ خوێندكارانی كورد و كوردانی ئە‌رمینیا بە‌بە‌شداری ژمارە‌یە‌ك لە‌ ھاوڵاتیانی ئە‌رمە‌ن، لە‌ یە‌ریڤانی پایتە‌ختی ئە‌رمینیا و لە‌بە‌ردە‌م نووسینگە‌ی نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان لە‌و ووڵاتە‌ گردبوونەوە.

گردبوونەوەكە‌ لە‌لایە‌ن رێكخراوی دۆستایە‌تی كورد و ئە‌رمە‌ن بە‌ ھە‌ماھە‌نگی لە‌گە‌ڵ فیدراسیۆنی لاوانی ئە‌رمینیا رێكخرابوو، سە‌رە‌تا خۆپیشاندە‌ران لە‌ مە‌یدانی كۆماری لە‌ ناوە‌راستی یە‌ریڤان كۆبوونە‌وە‌ و دواتر ‌ بە‌رە‌و نووسینگە‌ی نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان بە‌ڕێكە‌وتن.

خۆپیشاندە‌ران دوایان لە‌ نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان كرد كە‌ ھاواری گە‌لی كورد بگە‌یە‌ننە‌ كۆمە‌ڵگە‌ی نێودە‌وڵە‌تی و بیانپارێزن، دواتر بە‌ھە‌رسێ زمانی كوردی و ئینگلیزی و ئە‌رمە‌نی بە‌یاننامە‌ی خۆپیشاندە‌ران لە‌بە‌ردە‌م میدیاكاندا خوێندرایە‌وە‌ و پێشكە‌ش بە‌ بە‌رپرسانی نووسینگە‌ی نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان كرا.



أحدث أقدم