ئێران: دەستی دەرەكی لە پشت ئاڵۆزییەكانی عێراقە

ڕاوێژكاری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئەمریكا و ئیسرائیل و سعودیە تۆمەتبار دەكات بە هۆكاری سەرەكی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكانی عێراق.

 حسێن ئەمیری ڕاوێژكاری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، چەند وڵاتێك دەستیان لە ئاڵۆزییەكانی عێراقدا هەیە و بە ئەنقەست شەقامی عێراقی هاندەدەن بۆ ئەوەی ڕەوشی ئەو وڵاتە ئاڵۆز بكەن،

وتیشی، سعودیە و ئیسرائیل و ئەمریكا دەستیان هەیە لەو ئاڵۆزییانەی لە عێراقدا ڕوودەدەن و دەیانەوێت ئەو وڵاتە بگەڕێتەوە بۆ حكومڕانییەك كە هاوشێوەی سەدام حسێن بێت.
أحدث أقدم