سەرۆک بارزانی لەبارەی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش پەیامێکی ڕاگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پەیامێك لەسەرۆك بارزانییەوە
بێگومان هەر كەسێك تاوانبار و قاتڵی خەڵكی بێگوناح بێت زوو یان درەنگ هەر بە سزای خۆی دەگات. ڕاستە كوشتنی ئەبووبەكر بەغدادی كاریگەری بەسەر لاوازبوونی تیرۆریستانەوە دەبێت بەڵام گرنگ ئەوەیە هەموو لایەك بە تایبەت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگادار بن كە كوشتنی بەغدادی بە مانای كۆتاییهاتنی داعش نییە و پێویستە هەموو لایەك هۆشیار بن و هەماهەنگ و بەردەوام بن لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر.
مسعود بارزانی
27ـی 10ـی 2019