یانەی مانچستەر یونایتد داواکاریەکانی خۆسێ مۆرینیۆ جێ بەجێ دەکات


 رۆژنامەی زە سەن ی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە کە ھەرچەندە خۆسێ مۆرینیۆ لە یانەی مانچستەر یونایتد نەماوە بەڵام ئێستا ئەو یانەیە داواکاریەکانی پێشووی ئەو راھێنەرە جێ بە جێ دەکات .

 کاتێک مۆرینیۆ لە یانەی مانچستەر بوو داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردبوو کە ھەریەک لە ھاری ماگوێر لە یانەی لیستەر سیتی و عیسا دیوب و دیکلان رایس لە یانەی وێست ھام ی بۆ بکرن بەڵام ئەوکات داواکەی ئەو راھێنەرە جێ بەجێ نەکرا و دواتریش مۆرینیۆ لە یانەکە دەرکرا .

 ئێستا یانەی مانچستەر یونایتد بۆندی بۆ کرینی ئەو ٣ یاریزانە پێشکەش کردووەو بڕی ١٣٠ ملیۆنیشی بۆ کرینی ئەو ٣ یاریزانە تەرخان کردووە کە پێدەچێت پارەکە لەوە زیاتریش بێت .
أحدث أقدم