رۆژنامەكانی ئیسپانیا هۆكاری وازهێنانی لویس ئینریكی لە راهێنەرایەتی ئیسپانیا ئاشكرا دەكەن.
رۆژنامەكان رایانگەیاندووە، ئینریكی بەهۆی ئەوەی كچەكەی توشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بووە و لە ئەمریكایە ناتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردەكەی بكات ،بۆیە بەشێوەیەکی کت و پڕ وازهێنانی خۆی راگەیاندووە.
ئەمەش لە كاتێكدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا ئینركی بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كێشایەوە.
