سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر ئاشتبوونەوەی قەتەر لەگەڵ سعودیە دەردەبڕێت و پێیوایە كاریگەریی ئەرێنی بۆسەر سەقامگیریی ناوچەكە دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كورت كە لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەەوە بڵاوكرایەوە”خۆشحاڵین بە سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی لوتكەی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو و ڕاگەیاندنی هاوبەش و كردنەوەی كایەكان و كاركردن لەپێناو چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان برایان لە كەنداو”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئەو پەرەسەندنە ئەرێنیانە، كاریگەریی گەورەیان دەبێت لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە”.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، لە شاری عولای سعودیە و بەسەرۆكایەتی محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی سعودیە، كارەكانی خولی 41ی لوتكەی هاریكاریی كەنداو دەستیپێكرد و لە ڕاگەیەندراوێكی كۆتایی لوتكەكەشدا، كۆتایی ناكۆكییەكانی نێوان قەتەر و دراوسێكانی ڕاگەیەندرا.
أحدث أقدم