سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ساختەکاری هیچ بنەمایەکی نەبووە و ناوبراو زیانی زۆری بەسیستەمی دیموکراسی وڵات گەیاند بەجۆرێک چوار ساڵ سوکایەتی بەدەستور کرد و لەئیدارەی وڵاتدا شکستی هێنا، ئەوەی دوێنێش رویداو سەروەری ئەمریکای کردەئامانج.
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەوتارێکدا دوای پەسەندکردنی سەرکەوتنی لەلایەن کۆنگرێسی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، ئەوەی دوێنێ روویدا سەروەری ئەمریکای کردەئامانج و سەرۆکی ئەمریکا لەسەروی یاساوە نابێت و دادپەروەری بەسەر هەموواندا جێبەجێدەکرێت.
بایدن لەوتارەکەیدا میرک گلاندی وەک وەزیری نوێی داد دەستنیشانکرد و ئەندامانی تیمی دادگای تێهەڵچونەوە ئاشکراکرد، جەختیشیکردەوە دەبێت هەمووان رێز لەدەستور بگرین.
ئەمڕۆ کۆنگرێسی ئەمریکا بەزۆرینەی 306 دەنگ سەرکەوتنی جۆ بایدنی وەک سەرۆکی ئەمریکای پەسەندکرد.
