رێککەوتنی برێگزت چووە بواری جێبەجێکردنەوە

دواى زیاتر لە چوار ساڵ  چاوەروانکردن و گفتۆگۆکردن بەمەبەستی  رێککەوتن لەسەر قۆناغی دواى دەرچوونى بەریتانیا لە یەکێتى ئەوروپا، کە بە" برێگزت" ناسراوە، ئەمڕۆ ھەینی،  رێککەوتنەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ٢٤ى کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، لەندەن و برۆکسل  سەبارەت بە بازرگانی ئازاد بۆ قۆناغی دواى دەرچوونى بەریتانیا لە یەکێتى ئەوروپا گەیشتنە رێککەوتن، بەمەش کۆتایی بە قۆناغی راگوزەری بەریتانیا دێت کە لە کاتى دەرچوونی لە یەکێتییەکەوە دەستیپێکرد و لە   ئەمڕۆ هەینیەوە  کار بە رێککەوتنەکە دەکرێت.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە، یەکێتى ئەوروپا رێگە بە لەندەن دەدات بەبێ وەرگرتنی باجی گومرگ یان پشکی تایبەت بۆ بازاڕەکەى بارزگانی خۆی بکات، بەمەرجێک ئەگەر بەریتانیا سەرپێچی لە بەندەکانى رێککەوتنەکە بکات، پێویستە قەرەبووی یەکێتی ئەوروپا بکاتەوە.

 ھەفتەی رابردوو، وتەبێژی سەرۆکایەتى یەکێتى ئەوروپا رایگەیاندبوو، وڵاتانی یەکێتییەکەیان لەسەر جێبەجێکردنى رێککەوتنی بازرگانى بۆ قۆناغی دواى برێگزت  رەزامەندییان نیشانداوە.
أحدث أقدم