ئێران تۆمارکردنى یەکەم توشبووى بە کۆرۆنا نوێیەکە ڕاگەیاند

یەکەم حاڵەتی توشبوون بە شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا.

وەزارەتى تەندروستى ئێران رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

وەزارەتى تەندروستى ئێران، توشبووەکە هاوڵاتییەکى ئێرانییە، کە لە وڵاتى بەریتانیا گەڕاوەتەوە و ئێستا خراوەتە ژێر چاودێرى پزیشکییەوە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە بەریتانیا لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا رایگەیاندبوو، جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا بڵاوبووەتەوە دوابەدوای ئەوە زۆربەی وڵاتان گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرت .

پێشتریش، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تا ١٥ی ئەم مانگە گەشتەکانی بۆ هەشت وڵات راگرت بەهۆی بڵاوبوونەوەی زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا و کاتێکیش حاڵەتی توشبوون لە وڵاتی لوبنان تۆمارکرا، بە هەمان شێوە گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتەش راگرت.
أحدث أقدم