به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر: له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا 3 ملیارو 428 ملیۆن دینار به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت



به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت.

هیمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت له‌ لێدوانێكدا به‌ كوردستان تی ڤی ڕاگه‌یاند: له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر گوتیشی: بڕی پاره‌كه‌ سێ ملیارو چوارسه‌دو بیست و هه‌شت ملیۆن دیناره‌.

س.کوردستان تیڤی
أحدث أقدم