ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: ئەگەر ئەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی کە لە خزمەتەکانیان دەرکراون و نەگەڕێندرێنەوە سەر ئەرکەکانیان و مووچەیان بۆ دابین نەکرێت، ئەوا دەنگ به پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ نادەن.
فازڵ فەتلاوی ،ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەیەک چەکداری حەشد گرێبەستەکانیان ھەڵوەشێندراوەتەوە و لە ئەرکەکانیان دەرکراون، گوتیشی: لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدهنگی لە نێو فراکسیۆنە شیعەکاندا ھەیە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو چەکدارانە بگەڕێندرێنەوە سەر ئەرکەکانیان ولەلایەن حکوومەتەوە مووچەیان بۆ دابین بکرێت.
دووپاتی كردهوه، ئەگەر ئەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی سەر ئەرکەکانیان نەگەڕێندرێنەوە، ئەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ بە پڕۆژەیای بوودجەی گشتیی دوو ههزار و بیست و یهك نادەین.
