دوای ئەوەی لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیران بەڕێوە چوو، پڕۆژەیاسای چاکسازی بە کۆی دەنگ پەسەند کرا و بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕەوانەکرا،ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردسان پرۆژەیاسایەکەی بلاوکردەوە
ڕۆژی چوارشەممە (١١\١٢\٢٠١٩) لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا کە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیران بەڕێوە چوو، پرۆژەیاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان- عێراق) بە تێکڕای دەنگ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا و رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا، پێش كەمێك پەرلەمانی كوردستان لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا دهقى رەشنووسی پڕۆژەیاسای چاكسازی بڵاوکردەوە.
پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە كە لهبهر گرنگیی پڕۆژهیاساكه و بۆ بهرچاو روونی و ئاگاداربوون له ناوهڕۆكهكهى، دهقى رەشنووسی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینى و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان-عێراق كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە پەسەند كرا و ئهمڕۆ بە مەبەستی گفتوگۆ و پەسەندكردنی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرا، لهسهر سایتی پهرلهمانی كوردستان بڵاودهكهنهوه.
هەرسەبارەت بەم پرسە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ئەگەر هەیە یەکێک لە تەوەرەکانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان، خوێندنەوەی یەکەم بێت بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی.
کەمێک لەمەوبەر، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە ١٠ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتاری کرد.
دانیشتنەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ١٢ی ٢٠١٩ بەڕێوە دەچێت و پێشبینی دەکرێت تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١٢ی ٢٠١٩، پڕۆژەیاسای چاکسازی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لە ڕێگەی ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا.
لە دانیشتنی دوێنێ چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیران بەڕێوە چوو، پڕۆژەیاسای چاکسازی بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.
دەقی پرۆژە یاساکە
ئەحمەد جەردیس










