بەرپرسانی یانەی بارسیلۆنا لە هەوڵی دوورخستنەوەی راهێنەری ئێستای یانەكەیاندان


ڕاپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە بەرپرسانی یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی لە هەوڵی ئەوەدان راهێنەری ئێستای یانەكەیان لە كارەكەی دوربخەنەوە و راهێنەرێكی دیكە بخەنە جێگەی.

بەهۆی دۆڕاندنی یانەكە بە یانەی لیڤانتی لە هەفتەی رابردوی خولی یانەكانی ئیسپانیا و بەرامبەر بونی ئەو یانەیە بەرامبەر یانەی سلاڤیا پراگ چیكی، هاندەران لە مانەوەی ئەو راهێنەرە نیگەران و فشارەكانیان بۆسەر دەستەی سەرۆكاتی یانەكەیان زیدكردوە لە پێناو دورخستنەوەی ئەو راهێنەرە لە كارەكەی.

رۆژنامەی ماركا ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی بارسیلۆنا نایانەوێت گرێبەستی ئەو راهێنەرە بۆ ماوەی ساڵێكی دیكە نوێ بكەنەوە، بەڵام دەیانەوێت تا كۆتایی ئەم وەرزە ڤاڵڤێردی لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

یەكێك لەو راهێنەرانەی كە پاڵێوراوێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی جێگەی ڤاڵڤێردی بگرێتەوە رۆناڵد كومانی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی هۆڵەندایە، كە لە هاوینی٢٠٢٠ گرێبەستەكەی كۆتای دێت و پێشتریش یەكێتی تۆپی پێی هۆڵەندا ئاشكرایان كردوە كە كۆتایی هاتنی گرێبەستی كومان تەنها بۆ پەیوەندیكردنە بە یانەی بارسیلۆناوە و تەنها لە پێناو ئەو یانەیە دەست لە كار دەكێشێتەوە.

التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget