قورئانخوێنێكى به‌ناوبانگى عێراقى، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر كۆچى دوایی كرد.
له‌مباره‌یه‌وه مامۆستا مزەفەر سورچی به (سازان میدیای)ى ڕاگه‌یاند: "كه‌مێك پێش ئێستا (شه‌ممه 2/11/2019)، وه‌لید ئیبراهیم، قورئانخوێنی به‌ناوبانگى عێراقى له ته‌مه‌نى 78 ساڵیدا كۆچى دوایی كرد".
سورچی گوتیشى: "بڕیار وایە کەمێکی تەرمەکەی بۆ ئەنبار ببرێتەوە و لەسەر وەسیەتی خۆی لە مزگەوتی گەورەی ئەنبار بە خاک بسپێردرێت".
وەلید ئیبراهیم لەساڵی 1941 لەشاری فەللوجە لەدایكبووە، لە تەمەنی 12 ساڵان بینایی لەدەستداوە. یەكێكە لە نێودارترین قورئانخوێنەكانی عێراق و جیهان لە بوارەكانی تەجوید و تەرتیل، ئه‌مڕۆ 2-11-2019 له شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
