نێچیرڤان بارزانی: کۆدەنگی لە کوردستان، زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە


سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ئەگەر ئامانج لە هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق سەقامگیرییە دەبێت بزانن بە دەستبردن بۆ مافەکانی گەلی کوردستان سەقامگیری نایەتەدی.



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا، جەختمان لەوە کردەوە کە پشتگیری داوای رەوای خۆپیشاندەران دەکەین و هەر هەنگاوێک عێراق بەرەو چاکسازی ببات، پشتگیری دەکەین". لەهەمانکاتدا گوتی: "ئێمە خۆشحاڵ نین بە تێکچوونی دۆخی عێراق".



سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە لەوەی کۆدەنگی لە کوردستان، زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە و گوتی: "دەبێ هەر هەنگاوێک بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور بێت بە کۆدەنگی بێت".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەموارکردنی دەستوور رایگەیاند، ئەگەر مەبەست لەو کارە دروستکردنی سەقامگیرییە لە عێراق، بەدڵنیاییەوە بە دەستبردن بۆ مافەکانی گەلی کوردستان سەقامگیریی لە عێراق دروست نابێت کە هەوڵی بۆ دەدرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، باوەڕناکەم هێزە عێراقییەکان بیانەوێ دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان کەمبکەنەوە.

التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget