رادامێل فاڵکاوی کۆڵۆمبی بەشداری لە مەشقەکانی یانەی گاڵاتاسەرای تورکی کرد و لە نزیکەوە سەیری مەشقی هاوڕێکانی کرد.
فاڵکاو بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکە دوورە لە یاریگاکان و بەشداری یارییەکان ناکات. بەڵام دوێنێ بە مەبەستی پاڵپشتی کردن لە هاوڕێکانی سەردانی مەشقەکانی یانەکەی کرد.
ئەم شەو کاتژمێر ١١ لەمیانی یاری کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان، یانەی ریاڵ مەدرید لە یارگای سانتیاگۆ بارنابۆ پێشوازی لە یانەی گاڵاتاسەرای تورکی دەکات.
