سەرۆکوەزیرانی بریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆریس جۆنسن،سەرۆکوەزیرانی بریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بریتانیا سەردانی شاژنە ئیلزابێز، شاژنی بریتانیای کرد، و دەستلەکارکشانەی خۆی لە پۆستەکەی وەک سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پێشکەشی شاژنی بریتانیا کرد.

جۆنسن داوی لەشاژن کرد چارەسەرێک بۆ پەرلەمانی بریتانیا بدۆزێتەوە، کە لەئێستادا دابەشبون لەنێوان خۆیاندا، ناتوانن بڕیاری کۆتای دەربارەی دەرچونی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا بدەن.

لەپاش ئەوەی بریتانیەکان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦بە رێژەی لەسەدا ٥٢ دەنگیان بە بەڵێدا بۆ دەرچونی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا، مانگی رابردو بۆ جارێکی دیکە جۆنسن لەسەر داواکاری پەرلەمان ناچارکرا داوای درێژکردنەوەی ماوەیەکی دیکەی دەرچونی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا بکات.

جۆنسۆن کە دەورێکی سەرەکی هەبو لە راپرسیەکەی ساڵی ٢٠١٦دا لە ئێستادا دەیەوێت لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا ئەوە بۆ بریتانیەکان بسەلمێنێت، کە تاکە کەسە بتوانێت پڕۆسەی برێکزیت بەئەنجامبگەیەنێت.

لە روبەڕو بونەوەکاندا لەگەڵ جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بریتانیا ستایشی خۆیکردو وتی”تاکە کەس بووە توانیویەتی لەبارەی برێکزیتەوە  لەگەڵ بڕۆکسڵدا بگات بە رێککەوتن”.


التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget