سەرچاوە هەواڵگرییەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، برایەکی ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی کوژراوی داعش، چەندین جار لە سوریاوە سەردانی ئەستەمبۆڵی کردووە.
سەرچاوە هەواڵگرییەکانی عیراق بە ڕۆژنامەی" ناشناڵ وۆرلد"یان ڕاگەیاندووە: لە چەند مانگی ڕابردوو چاودێری پیاوێکمان دەکرد کە چەندینجار لە نێوان سوریاو تورکیا هاتووچۆی دەکرد و پەیامی نهێنی بەغدادی دەگەیاندە چەکداران و لایەنگرانی داعش لە تورکیا، دواتر بۆمان ئاشکرابووە کە ئەو نامەبەری بەغدادی برای خۆی بووە".
بەپێی زانیارییەکانی هەواڵگری عێراقی، برای بەغدادی کە ناوی جومعە یە و لەڕێگای دەستەی هەواڵگری هاوبەشی ئەمریکا و عیراقەوە چاودێری کراوە، و دوای کوشتنی بەغدادی تا ئێستا بێسەروشوێنە.
