سەرۆكی هەرێمی كوردستان به بۆنه‌ی دەستنیشانكردنی شاری سلێمانی وەك شارێكی داهێنەری ئەدەبی و شاری سنه وه‌ك شاری داهێنەری میوزیك لەلایه‌ن رێكخراوی یۆنسكۆوه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژمار تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: دەستنیشانكردنی سلێمانی وەك شارێكی داهێنەری ئەدەبی لە یۆنسكۆ شانازییە و زۆر خۆشحاڵی كردم، گوتیشی: به گه‌رمی پێرۆزبایی له ئه‌دیبان و نووسه‌رانی سلێمانیی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە شاری سنەش كرد و رایگه‌یاند: پیرۆزبایی و دەستخۆشی بۆ هونەرمەندانی سنەی ئازیز، كە وەك شاری داهێنەری میوزیك دەستنیشان كرا .
