مەسرور بارزانی: هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بكاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی


سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە و داواكارە ئەم یادە ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی.

مەسرور بارزانی؛ لەڕێگەی پەیامێكەوە بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەڵێت"هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بكاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی بەیەكەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر".

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەت:


"پەیامی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لە سەر بێت)
بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بكاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و ، گەشەپێدانی بەیەكەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان و ،سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەكەدا.


مەسرور بارزانی


سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget