كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ئاشكرایكرد كە تا ئێستا لە خۆپیشانەكان زیاتر لە 300 كەس كوژراون.
ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەكرەم بەیاتی وتەبێژی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد "ژمارەی كوژراوەكان تا ئێستا لە خۆپیشاندانەكانی عیراقدا گەیشتۆتە 301 شەهید"، ئەوەشی ئاشكراكرد كە زیاتر لە 15 هەزار كەس بریندار بوون، لەو كاتەوە نارەزایەتییەكان دەستیان پێكردووە.
خۆپیشاندانەكانی عیراق لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمەوە دەستی پێكردووە و 14 رۆژە لەسەر یەك لە بەغدا و شارەكانی دیكەی باشوور بەردەوامی هەیە، بەڵام زۆرینەی قوربانییەكان لە شارەكانی بەغدا و بەسرەدایە.
