شەڕڤانان تانکێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند

لە چەند گوندێکی ناوچەی زرگانی سەربە سەرێکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی ھەسەدەو میلیشیا چەکدارەکانی سەربە تورکیا بەردەوامە.

کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕۆناھی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا شەڕڤانانی هێزەکانی ھەسەدە لە گوندی بابلخێری ناوچەی زڕگان لە سەرێکانی، تانکێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند.


ڕۆناھی دەشڵێت، لە گوندی موبارەکییە لە دوێنێوە ٢٤ چەکداری گروپەکانی سەربە تورکیا کوژراون و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکێندراون.

بەردەوامیی شەڕ لەکاتێکدایە تورکیا ڕێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ ئەمریکا هەیە، بەڵام بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان چەندجارێک ڕایانگەیاندووە کە تورکیا پابەندی ئاگربەستەکە نەبووە.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget