رۆژنامه‌نوسێكی كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئەمەریکی ئاشكرایده‌كات، ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم كۆبانێ پێی راگه‌یاندووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی هه‌بووه و كاتی كوشتنی له‌هه‌مان شوێن بووە.
"بنیامین هال" ی ڕۆژنامەنووسی كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی رایگه‌یاندوه "ژه‌نه‌ڕال مه‌زڵوم، فه‌رمانده‌ی گشگتی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات پێی راگه‌یاندم، سه‌رچاوه‌یه‌كیان له نێو داعشدا هه‌بووه و له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بووه كه به‌غدادی تێدابووه له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا".
ده‌شڵێت "ئه‌مریكییه‌كان توانیویانه به سه‌لامه‌تی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌یان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، هه‌ر ئەو سەرچاوەیەش له‌باره‌ی ورده‌كاریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و تونێله‌كانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ بوون زانیاریی پێداون".
کۆبانێ ده‌شڵێت "ئەو سه‌رچاوه‌یه له نێو دڵی داعشدا بوو".
