سێ سەرۆکایەتییەکە هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکانی عێراق دەدەن

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەرێگەی لایەنە سیاسییەکانەوە دەیانەوێت کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێستای عێراق بهێنن.

لە رۆژی هەینییەوە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بە بەشداری نوێنەری زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان، زنجیرەیەک کۆبونەوە بەڕێوەچوو، سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیاند؛ ئەو زنجیرە کۆبونەوانە ماوەی دو رۆژە درێژەیان هەیە و سەرەتا پلانی ئەوە لای حیزبە سیاسییەکان دروست بو کە خۆپیشاندانەکان هێور بکەنەوە، ئەوەش لەرێگەی ئەوەی داوا لە لایەنگرانی حیزبە سیاسییەکان بکرێت کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەش لە روداوی کوشتنی خۆپیشاندران بکرێت و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ بکوژانیان بکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی وت: سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەماوەی رۆژانی رابردودا لەگەڵ هەریەکە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ئێران و بەریتانیا کۆبونەتەوە و بێ لایەنی خۆیان لەروداوەکانی عێراق نیشانداوە و داواشیان لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە کە بەڵێنی جددی بدەن بۆ جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران.

سەرچاوەکە وتیشی: ئەوان دەیانەوێت بێلایەنی خۆیان نیشان بدەن و داواشیان کردوە کە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڵێنی جددی بدەن بۆ جێبەجێکردنی داوای خۆپیشاندەران.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget