یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یەکێک لە یاریزانەکانی یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵەکانی دەست پێکردووە .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لاگازێتا دیللو سپۆڕتی ئیتاڵی ، یانەی ئەی سی میلان ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی زستانە یاریزان ئیڤان راکیتیچ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی میلان لەخولی ئیتاڵی بە بارودۆخێکی خراپ تێدەپەڕێت ، لەبەر ئەمە بەرپرسانی یانەکە ھەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ یاریزانی بە ئەزموون مۆربکەن ، بۆ ئەوەی لە بەدەستھێنانەوەی نازناوەکان یارمەتی تیپەکەیان بدەن.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەشکراوە ، راکیتیچ لە ئێستادا لە یانەی بەرشەلۆنە لە پێکھاتەی سەرەکی دوورخراوەتەوە و ئەگەر بۆندێکی باشی بۆ بێت لەوانەیە لەماوەی گواستنەوەی زستانە ریزەکانی یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێت .
