گەشتێكی دیكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا هەڵوەشایەوە

بەهۆی كەمی سەرنشینەوە، گەشتێكی كۆمپانیای توركیش ئێرلاین، لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا هەڵوەشایەوە.

كاتژمێر 3:40 ئەمڕۆ شەممە 26-2019، وابڕیاربوو كۆمپانیای توركیش ئێرلاین، گەشتێك لە فڕۆكەخانی سلێمانییەوە بۆ توركیا ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی كەمی سەرنشینەوە ئەو گەشتە ئەنجام نەدراوە.

رۆژی یەكشەممە 20-10-2019، كاتژمێر 3:30 بڕیار بوو گەشتێكی كۆمپانیای توركیش ئێرلاین لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا بە هەمان هۆكار هەڵوەشاوەتەوە.

پاش هێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، زۆربەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بایكۆتی شتومەكی توركیان كرد، هەروەها زۆربەی هاوڵاتیان بڕیارینداوە گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەكەن.

أحدث أقدم