ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌كی زۆره بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه تاوه‌كو سه‌ردانی توركیا بكات، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ناوچه‌كه‌وه له ئێستادا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام نادات.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، "قسە و باسی زۆر کرا کە بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنج شەممە سەردانی تورکیا دەکات، راستە دەمێکە بانگێشتنامەی تاکو ئەو سەردانە ئەنجام بدات، ئەوەی زانیومە جگە لە تورکیا، ئێران و چەند دەوڵەتی ئەورۆپیش ئەو داوایەی پێشکەشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە"
ده‌شڵێت "بەڕێز مەسرۆر بارزانی، لەبەر زرۆفی ناوچەکە لەم کاتەدا هیچ سەردانی نییە بۆ ئەنکەرە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌شڵێت، "هەر بۆ زانیاری بەڕێزتان داوەتی فەرمی ئەمریکا بو بەڕێز نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە سەردانی واشنتن بکات. ئەو سەردانەش لەکاتی خۆیدا دەکرێ".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته قه‌ته‌ر،وەزیری دەرەوەی تورکیاش هەواڵی میدیاکانی تورکیا سەبارەت بە سەردانیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ تورکیا پشتراستکردەوە.