پێگه‌ی زهتایمزی به‌ریتانی به‌ریتانی ئاشكرایده‌كات، ئه‌و چه‌كه‌ی کە توركیا له دژی كورده‌كان به‌كاریهێناوه له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه پێی فرۆشراوه.
پێگه‌ی زهتایمزی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌و چه‌كه‌ی توركیا له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا لە دژی کوردەکان به‌كاریهێناوه به‌ریتانیا پێی فرۆشتووه.
هەروەها ئەوەیشی خستۆتەروو ، وه‌زیره‌كانی به‌ریتانیا بڵاویان كردوه‌ته‌وه، زیاتر له ٧٠ به‌ڵگه‌نامه‌ی فرۆشتنی چه‌كیان لایه كه به‌ریتانیا به توركیای فرۆشتوه و له نێوانیاندا چه‌كی فسفۆری سپی هه‌بووه و کە لە %٢ی بەرهەمهکەش لە ساڵی رابردوو هەناردەی تورکیا کراوە.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایهکە فرۆشتنی چه‌كی فسفۆر له جیهاندا قه‌ده‌غه‌كراوه و سوپای توركیا له سه‌ره‌تایی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئەم چەکەی به‌كارهێناوه.
