ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاری دا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌


ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاری دا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دەرکرد و بڕیاریشیدا
پارێزگارەکان  ده‌ستكراوه‌ بن بۆ به‌ڕێوبردنی كاروبارەکانیان  تا ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگاكان هه‌ڵده‌بژێردرێن.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌، پارێزگاره‌كان كاری ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كانیش راده‌په‌ڕێنن.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئیمتیاز و ده‌رماڵه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، گه‌وره‌ به‌رپرسان، راوێژكاران، بریكاری وه‌زیره‌كان، به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتییه‌كان، ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و پارێزگاره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ راسپارده‌یه‌كدا داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری عێراق له‌ ماوه‌ی چوارمانگدا ڕاگەیاند.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget