نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محەمەد جەواد زەریف،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆبوویەوە.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاند، كه نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له قه‌ته‌ڕ كۆبوونه‌وه و ڕه‌وشی ناوچه‌كه به گشتی و به تایبه‌تیش ڕه‌وشی عێراق و سوریایان تاوتوێ کرد.
نێچیرڤان بارزانی ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی گروپی بنچینه‌یی ئاسایشی میونشن، كه له ده‌وحه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌ردانی قه‌ته‌ڕی كرد و ئه‌و سه‌ردانه‌شی ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی وڵاتانی به‌شداربوو لە كۆبوونه‌وه‌كانی گروپی بنچینه‌یی ئاسایشی میونشن ئه‌نجام ده‌دات.
