په‌رله‌مانتارێكی پێشووی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایه، ئه‌و سێ خاڵه‌ی له‌ناو 61 خاڵه‌كه‌ی داواكاریی خۆپیشانده‌راندا سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان هاتووه، ده‌ستی ده‌ره‌كیی له پشته و مه‌به‌ست لێی "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم و سیستمی فیدڕاڵیزمه."
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه نیوز، ئاری هه‌رسین، په‌رله‌مانتاری خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له فراکسیۆنی پارتی رایگه‌یاند: راسته ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی رێكخه‌رانی خۆپیشانده‌رانی عیراق په‌یوه‌ندیی گشتی به عیراقه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به رای من سه‌رجه‌م خاڵه‌كان به ده‌ستی ده‌ره‌كی داڕێژراوه، به داڕشتنی ئه‌و سێ خاڵه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و داواكاری بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور و گۆڕینی سیستمی په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تیش، مانای ئه‌وه‌یه كه فیدڕالیزم له عیراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك له عیراقدا نه‌مێنێت.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌و سێ خاڵه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئاری هه‌رسین وتی: داڕشتنی ئه‌و خاڵانه له داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌راندا، ده‌ست و مه‌به‌ستی سیاسیی له‌پشته و وه‌ك ناوبراو روونیكرده‌وه: له خاڵی 34دا هاتووه: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فیعلی ده‌ستی هاوكاری درێژ بكات و كارئاسانی بۆ رۆیشتن و هاتنی هاوڵاتیان بكات، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك له باشوره‌وه ویستی، به كه‌یفی خۆی بێته هه‌رێمی كوردستان و كه‌س لێی نه‌پرسێت بۆ كوێ ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به خاڵی 35یش كه رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق رایانگه‌یاندوه پێویستە حکومەتی هەرێم خشتەی کارەکانی بداتە حکومەتی ناوەندی، ئاری هه‌رسین وتی: خۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانبه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا نییه تا كاره‌كانی خۆی بخاته به‌رده‌ست و ده‌ڵێت: "ئه‌ی فیدڕاڵیزم واتای چی؟ ئه‌ی هه‌رێمی كوردستان واتای چی؟"
ده‌رباره‌ی خاڵی 36 كه ده‌ڵێت، ڕێگە بدرێت کارمەندانی حکومەت لە بواری مەدەنی و سەربازی لە عیراقەوە بۆ هەرێم بگوازرێنەوە به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نوسینگه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی پارتی ده‌ڵێت: ئه‌م داواكارییه زۆر مه‌ترسیداره، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه سوپای عیراق به ئاره‌زووی خۆی بێت و له هه‌رێمی كوردستان ته‌راتێن بكات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی ته‌عریب به شێوازێكی دیكه له كوردستان دهستپیبكاتهوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ وێستگه نیوز، ئاری هه‌رسین ئه‌و سێ خاڵه‌ی به مه‌ترسیدار هه‌ژمار كرد و وتی: ئه‌مه پیلانێكی ده‌ره‌كیی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی روخساری عیراق بگه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و سه‌دام و بۆ ئه‌وه‌یه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت.
رۆژی دووشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2019، رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی عیراق یەکەم بەیاننامەیان بڵاوکردەوە و داوایانكرد گۆرانکاری ڕێشەی لە سه‌رجه‌م سێکتەرەکاندا بکرێت، سێ خاڵی به‌یاننامه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به هه‌رێمی كوردستان.
بەیاننامەکەدا له 61 خاڵ پێكهاتووه و تیایدا رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق خاڵه‌كانی 34 و 35 و 36یان تایبه‌ت كردوه به هه‌رێمی كوردستان و له خاڵی 34دا هاتووه: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فیعلی ده‌ستی هاوكاری درێژ بكات و كارئاسانی بۆ رۆیشتن و هاتنی هاوڵاتیان بكات.
له خاڵی 35یشدا رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق ده‌ڵێن: پێویستە حکومەتی هەرێم خشتەی کارەکانی بداتە حکومەتی ناوەندی، له خاڵی 36یشدا داوا كراوه: ڕێگە بدرێت کارمەندانی حکومەت لە بواری مەدەنی و سەربازی لە عێراقەوە بۆ هەرێم بگوازرێنەوە به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نوسینگه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا.
س: وێستگه نیوز

