نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی پیرە رونکرندنەوەیک بڵاودەکاتەوە

نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە رونکرندنەوەیک بڵاودەکاتەوە، رایدەگەیەنێت، بڵاوكردنەوەی هەندێك ڤیدیۆ و تێكەڵكردنی لەگەڵ هەندێك دەنگی دروستكراو پەیوەست بە سەعدی پیرە رەتدەكەینەوە.

لەو رونكردنەوەیەدا ‎نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە هاتووە، "‎بە ئاسایی دەبینین لە نێو هەموو كۆمەڵگەیەكدا كەسانێك هەبن دڵ پڕ لە قین و ئاژاوە گێڕبن بەتایبەتی لەسەروبەندی گۆڕانكاری و هەنگاونان بەرەو قۆناغێكی تری ژیانی سیاسی كە لە ئێستادا یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەو قۆناغەدا تێدەپەڕێت و لەسەر وبەندی ئامادە سازییە بۆ كۆنگرەی چوارەم".

دەقی راگەیەندراوەكە: ‎

‎لە كاتێكدا هەنگاوەكان بەرەو بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان چڕتر دەبنەوە و لەوادەی ئەنجامدانی كۆنگرە نزیك دەبینەوە ،
‎بەداخەوە چەند رۆژێكە لە چەند ئەكاونتێكی بەمەبەست دروستكراو ، چەند كورتە ڤیدیۆیەك و هەندێك دەنگی دروستكراوی تێكەڵكراو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاجیاكاندا بڵاوكراوەتەوە .
‎هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ئەم بابەتە دوور و نزیك پەیوەندی بە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە نییە .
‎بەداخەوە هەست دەكەین دەستێكی رەشی گێرە شێوێن بەسود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای سەردەم و ئەو پێشكەوتنانەی كە تەكنەلۆژیای دەنگ و ڕەنگ بەخۆوەی بینیوە دەیانەوێت وەك ئامرازێكی ئاژاوەگێڕی بەكاریبهێنن.

‎بە ئاسایی دەبینین.
‎ لە نێو هەموو كۆمەڵگەیەكدا كەسانێك هەبن دڵ پڕ لە قین و ئاژاوە گێڕبن بەتایبەتی لەسەروبەندی گۆڕانكاری و هەنگاونان بەرەو قۆناغێكی تری ژیانی سیاسی كە لە ئێستادا یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەو قۆناغەدا تێدەپەڕێت و لەسەر وبەندی ئامادە سازییە بۆ كۆنگرەی چوارەم .

‎دەمێكە پیرەمێردی شاعیر بۆ وەڵامی ئەو جۆرە كەسانە لە دێرێك لە شیعرەكانیدا دەڵێت

‎پەلی بەرد بۆ پەلی بەرزە

‎لەقەش بۆ سەرپەلی بەردار

‎شایانی باسە بەڕێز ئەستێرە كەریم دەوری هەبوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ڕێگرتن لە وروژاندنێكی بێ مانای ئەم ڤیدیۆ دروستكراوە


‎لەگەل ڕێزماندا

‎نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget