ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى دامه‌زراندنى سێ یەکەمهكانی دەرچووانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکانی ساڵی 2015-2016ى ده‌ركرد.
ئامانج ره‌حیم، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند: دامه‌زراندنى یه‌كه‌مه‌كان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 27 لە رۆژی 2019/10/16 ئیمزاکرا و بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 8682 لە رۆژی 27ى تشرینى یه‌كه‌م (ئه‌مڕۆ) بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دارایی و ئابووری) کرا بۆ جێبەجێکردنی.
بڕیاره‌كه پاش گه‌یشتنى به هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوبراو، فه‌رمانى وه‌زارى پێده‌رده‌چێت و پاشانیش مامه‌ڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌رچووان له زانكۆكان ئه‌نجامده‌درێت.
له كۆبونه‌وه‌ى رۆژى چوارشەممە 16ى ئه‌م مانگه ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.
له 20ى ئه‌یلولى 2017 حکومەتی هەرێم بە فەرمانێک دوای دوو ساڵ چاوەڕوانی بڕیاری دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێیهمەکانی زانکۆی بۆ ساڵی 2014-2015 دەرکرد کە ژمارەیان 1197 کەس بوو.
إرسال تعليق