لە دیوانی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەک لەبارەی رێکخستنەوەی بازاڕ بەرێوەچوو و چەند بڕیارێک لەوبارەیەوە درا.
ئەمڕۆ شەممە 26/10/2019، لە دیوانی پارێزگای هەولێر، بەسەرپەرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەک لەبارەی رێکخستنەوەی بازاڕ بەرێوەچوو و تێیدا چەند بڕیارێک دەرکرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌کەدا تیشك خرایه سه‌ر شێواز و كوالیتى كه‌ره‌سته و پێویستییه‌كانى خه‌ڵك، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌ئكید له لێژنه‌كانى قایمقامیه‌ت كرا كه پتر چاودێری بازاڕ بكه‌ن.
هەروەها بڕیاردا هەماهەنگی له‌گه‌ڵ لایه‌نى ته‌ندروستى بكرێت بۆ چاودێری كاڵا به‌سه‌ر چووه‌كان و كاركردنى جددى بۆ له‌ناو بردنى مادده‌ى به‌سه‌رچوو و كوالیتى خراپ ، چونكه هۆكارێكى كاریگه‌ری بڵاو بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و په‌تایه.
هەروەها لایه‌نى گه‌شت و گوزاریش ته‌وه‌رێكى تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، له‌باره‌ى رێكخستنى هۆتێل و مۆتێل و چێشتخانه‌كان، كه به پێى پۆلینى ئه‌ستێره و شێوازى پێشكه‌ش كردن و بڕاندى چێشتخانه‌كان به‌رێوه ببرێت و رهچاوهى پڕه‌نسیپه‌كانى گه‌شت و گوزار بكرێت.
ئاماژەش درا بە دانانى پردى په‌ڕینه‌وه له شوێنه گشتییه‌كان و بازاڕه‌كان به گشتى، به‌مه‌به‌ستى په‌ڕینه‌وه‌ى هاووڵاتیاین به سه‌لامه‌تى و دووربوونیان له رووداوى نه‌خوازراو.
