هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: مێژوو گەواهیدەرە كە پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێكشكاند


وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، رۆڵی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش لەبیرناكەن و  لە هاوكاریكردنیشیان بەردەوام دەبن. وتیشی:" مێژوو گەواهیدەرەی ئەو ڕاستیەیە كە پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێكشكاند."

كۆنۆلێل مایلز كاكینس، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ دووشەممە 29-10-2019 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر، رایگەیاند: "كاتێك داعش ویستی  كوردستان داگیر بکات، رووبەڕووی هێزی قاڕەمانی پێشمەرگە بوونەوە، هەروەها لە ڕزگارکردنی مووسل  پێشمەرگە قارەمانەكان رۆڵیکی کارایان هەبوو، پێكەوە توانیمان هەموو تواناكانی داعش لەناو ببەین تا ئەوەی جارێکی دیکە توانای ‌هێڕشکردنی نەمێنێت."

وتیشی:" لەمیانەی جەنگی دژ بە داعش، نزیكەی دوو هەزار پێشمەرگە شەهید بوون، نزیكەی 10 هەزاری دیكەش برینداربوون، ئەمانە ئەو پیاو و ژنانەن دەگرێتەوە كە بە یەكگرتووی خاكی كوردستانیان پاراست، ئاڵاكەتان رەنگی سەوز و سووری تێدایە، سوورەكە بە سیمبولی خوێنی شەهیدان دەناسرێت، ئەوان خۆیان كردە قوربانی و ئەو قوربانییەش هیوای گەڕانەدەوە بۆ ئەو سەوزاییەی كە مانای ژیانە."

كاكینس ، وتیشی:" هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەرگیز ئەو قوربانیی دانەی پێشمەرگە لەبیر ناكات، هێزی هاوپەیمانان بۆ پشتگیریی كردنی هاوپەیمانەكانمان لە عێراق بە تایبەتی ئەو هێزانەی لە ژێر فەرمانی هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆدان بەردەوام دەبێت
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget