پوتن و ماكرۆن لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی سوریان

ڤلادیمێر پوتن و ئیمانوێل ماكرۆن بە تەلەفۆن لەبارەی ناوەڕۆكی رێككەوتنی نێوان توركیا و روسیا گفتوگۆیان كرد و هەردولاش لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی سوریان.

پێگەی روسیا ئەلیەوم رایگەیاند" پێشتر هەردوولا لەسەر ئەوە رێككەوتبوونن، پاریس لە ناوەڕۆكی رێككەوتنەكان لە بارەی رەوشی سووریا ئاگادار بكرێتەوە".

پۆتن لەبارەی رێككەوتنەكەوە بە ماكرۆنی وتووە" بڕیارەكان لە یادداشتێكی لێكتێگەشتن تۆماركراون و بەرژەوەندی هەموو لایەنێك پارێزراوە".

لەو پەیوەندیەدا هەردوولا سوربونی خۆیان لە یەكپارچەیی خاكی سوریا دەربڕیوە و بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی روسیا سەرۆكی فەرەنسا رێكەوتنەكەی بە ئەرێنی ناوبردووە.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget