وتەبێژى داعش کوژرا

ئەبو حەسەنى مهاجیر، وتەبێژى رێکخراوى تیرۆرستى داعش لە تەرابلوس کوژرا .

مەزڵوم کۆبانى فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەبو حەسەنى مهاجیر، وتەبێژى رێکخراوى تیرۆرستى داعش بە هاو ئاهەنگى هەسەدە کوژراوە.


کوشتنى وتەبێژى داعش لە کاتێکدایە کە ئێوارەى ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کوژرانی خەلیفەی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی لە سوریا پشتڕاستکردەوە.


دۆناڵد ترەمپ لە بارەی شێوازی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادیەوە ڕایگەیاند، ئەو لە تونێلێکدابوو، هەرسێ منداڵەکەشی بردبوو، دوای ئەوەی کە زانی ڕێگەی دەربازبوونی نەبوو، دوای دوو کاتژمێر ئۆپراسیۆن، ئەو خۆی تەقاندەوە و لەگەڵ سێ منداڵەکەیدا کوژران.

هاوکات هەسەدە رایگەیاند، كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی لە گوندی باریشا لە پارێزگای ئیدلب، لە ئۆپەراسیۆنێکى هاوبەشدا بووە و ئەنجامى کارى هاوبەشى پێنج مانگمان بووە و بەشدارییەکى کاریگەرمان لە کوشتنەکەیدا هەبووە.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget